ئەژی ئەمین هۆشداریی لەبارەی تێکدانی یەکڕیزیی هەرێمی کوردستان دەدات و داوای هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی دەکات.
ئەمڕۆ ئەژی ئەمین لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد. ئەو لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە سهرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی ئەو پارتە کرد و ئاماژەی بە هەستیاریی دۆخی ناوچەکەش کرد.
له پهیامهكهی ئەژی ئەمین هاتووه، کە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی درز لە یەکڕیزیی و قەوارەی هەرێمی کوردستان بە خیانەت لە مێژووی خەبات دادەنرێت. ئەو داوای کرد لەم دۆخەدا هەمووان هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت بۆ خزمەتکردنی گەل و نەتەوە و پاراستنی دەستکەوتەکان.
پارتیی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی 1946 لە لایەن جهنهڕاڵ مهلا مستەفا بارزانیی نهمرهوه دامەزراوە و ئەمساڵ یادی 80 ساڵەی دەکاتەوە.
دهقی ڕاگهیهندراو:
بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی،
بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان،
ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی،
ئەندام و لایەنگرانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان،
بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، پیرۆزباییی گەرم لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.
لەم ساڵیادەدا، عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. هەر بۆیەشە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە هەڵوێستی هاوبەش و نیشتمانپەروەرییە بۆ خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەمان. هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی درز لە یەکڕیزیی و قەوارەی هەرێمی کوردستان، خیانەتە بەرامبەر مێژووی دەیان و سەدان ساڵی خەباتی نەتەوەکەمان.
لەم دەرفەتەدا، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
شەکاوە بێت خەباتی سەربەخۆیی و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان.
ئەژی ئەمین