ڕێگریی ئیدارەی نوێی یانەی نەورۆز لە بنەماڵەی لاهور تاڵەبانی و شێوازی بانگێشتکردنیان، ناڕەزایەتیی توندی لێ کەوتەوە و ڕەخنەی توندییان لێ دهگیرێت.
ئەمڕۆ ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بڵاوی کردەوە، دەعوەتکردنی زارەکیی کچانی شێخ جەنگی بە شێوەیەک بووە کە هیچ ڕێزێکی تێدا نەبووە و مەبەست لێی ئامادەنەبوونیان بووە.
ههروهها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدارەی یانەکە بە زارەکی و بە شێوازێکی نەشیاو بانگێشتی بنەماڵەی لاهور تاڵەبانییان کردووە و رێكخەرانی مەراسیمەكە دەیانزانی بە ئامادەبوونی دڵسۆزو هاندەری تیپی نەورۆز (ئاوات خان)، یادەوەری ئامادبووانی بۆ زیندانی كانی گۆمە دەبرد، بۆیە دەعوەتنامە زارەكێكەیان بە جۆرێك بوو كە پێیانن وتن زەحمەتمەكێشن شوێن بۆ ئێوە نەماوە.
ڕەحمان غەریب نووسیویهتی، دروست وەكو ئەو قسەیەی مام جەلالە كە هەمیشە لەكاتی فاوڵەكانی كوردستانی نوێدا دەیوت "ئەزی تیا شەرمەزار دەبم"، ئەخلاق وا سەروژێر بووە، ئێستا كێ بنوسێت؟ بۆ كێ بنوسێت؟ تۆزێك شەرم، یەك تۆز.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له یارییهكهی دوێنێی نهورۆز شوێن بۆ بنهماڵهی لاهور تاڵهبانی دانهنرا، كهچی کەسایەتییەکانی خوارووی عێراق لە بەشی VIP بە شیرینی و میوە پێشوازییان لێ کرا.