دوای ئهوهی نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەولێر بۆ 750 دینار کەم کرایەوە، سبەی شەممە لە هەولێر و دەوروبەری دابەشکردنی بەنزینی بازرگانی بە نرخی 750 دینار دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند، جیاوازیی نرخەکە لە لایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت. نزیکەی 80 بەنزینخانە لە سەنتەر و دەوروبەری هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بەو نرخە نوێیە دابەش دەکەن.
به گوتهی ئهو، لە داهاتوویەکی نزیکدا سیستەمی کۆبۆنی بەنزین کۆتایی پێ دەهێنرێت و دابەشکردنی بەنزینی حکومیش بەردەوام دەبێت. ههروهها لێژنەکانی چاودێری ڕاسپێردراون هەر بەنزینخانەیەک کوالێتیی نزم بفرۆشێت سزای دارایی بدەن یان دایبخەن.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم بەنزینە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت و لە هەموو کوردستان بەردەست دەبێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری لهبارهی جێگیرکردنی نرخەکە دهركرد، بۆ ئهمهش پاڵپشتیی دارایی پێشکەش بە کۆمپانیاکانی هێنان و دابەشکردن دهكات.