ئیدارەی نوێی یانه‌ی نەورۆز ڕێگریی لە بنەماڵەی لاهور تاڵه‌بانی دەکات بچنە یاریگا، ڕەفیق زەرگەتە وردەکارییەکە بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەكات.
ئه‌مڕۆ ڕەفیق زەرگەتە، چاودێری وەرزشی به پایته‌خت میدیای ڕاگەیاند، دەستەی کارگێڕیی ئێستای یانەی نەورۆز هیچ وەفایەکیان بۆ بنەماڵەی لاهور تاڵه‌بانی نەبووە، چونكه ئیدارەی یانەکە بانگێشتی بۆ بنەماڵەی لاهور تاڵه‌بانی نەناردووە تا ئاماده‌ی یارییه‌كه بن.
ده‌شڵێت: "کەسایەتییەکانی خوارووی عێراق دێن و لە بەشی ڤی ئای پی بە شیرینی و میوە پێشوازییان لێ دەکرێت."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی لاهور تاڵه‌بانی ئاشكرای ده‌كات، كه کاتێک داوای چوونە ناو یاریگایان کردووە، پێیان گوتراوە شوێن نەماوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لاهور تاڵه‌بانی ئێستا لە زینداندایە و لە نەبوونی ئەودا هەڵبژاردن بۆ ئیدارەی نوێی یانەکە ئەنجام دراوه.