پیاوێکی کورد لە شاری بەغدا دوای مانەوەی بۆ ماوەی 9 کاتژێر لە بەر تیشکی خۆر لەبەردەم نەخۆشخانەیەک گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ عهلی ئەلتورک، چالاكوانی عێراقی له لاپهڕهی فهرمی خۆی له فهیسبووک ژمارهی وێنهی پیاوێكی كوردی له بهغدا بڵاو كردهوه و لهسهری نووسیوه، كه پەرستار و کارمەندانی نەخۆشخانەی کەرامە لە بەغدا ئەو پیاوە كوردهیان لە کاتژمێر 11ی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 8ی شەو لە دەرەوە بەجێ هێشتووە.
بهپێی زانیارییهكانی چالاكوانهكه، ئەو پیاوە کە کەسی نەبووە، لە ناو عەرەبانەیەکدا لە گەرمایەکی زۆردا فڕێ دراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. پۆلیس و هاووڵاتییانیش ئامادە نەبوون هاوکاریی بکەن و تەرمەکەی وەربگرنەوە یان بیگوازنەوە بۆ ناو نەخۆشخانە.

