لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی کە وڵاتی کۆلۆمبیای هەژاند و زیاترل لە 1000 باڵەخانەی وێرانکرد، جەندین وڵات هاوکاری و ئامدەباشیان بۆ یارمەتیدانی قووربانییەکان ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هاوکارییەکی فریاگوزاری بەپەلە بە بەهای 15.5 ملیۆن دۆلار پێشکەشی کۆڵۆمبیا دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شوێنەوارەکانی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە ناوچەی بەرهەمهێنانی قاوە و کەناراوەکانی زەریای هێمنی گرتەوە.

 

ڕاپۆرتە ناوەخۆکانی وڵاتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە زیانی بە لانی کەم 1500 باڵەخانە گەیاندووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە شەش فڕۆکەخانەی ناوخۆیی و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە پێنج شاری گەورەدا.

 

تیمەکانی فریاگوزاری و خۆبەخشان بە بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ڕزگاربووان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا، لە کاتێکدا هاوتەریب لەگەڵ بوومەلەرزەکە گڕکانی پوراسی لەو وڵاتەدا تەقیوەتەوە.

 

جگە لە ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا سیستمی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی بۆ دۆزینەوەی لێقەوماوان چالاک کردووە و وڵاتانی وەک مەکسیک، ئیکوادۆر، ئیسرائیل و فەڕەنساش ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هاوکاری نیشانداوە، هاوکات شاکیرا، ئەستێرەی جیهانیی کۆڵۆمبی، داوای هاوکاری و یەکگرتوویی لە گەلەکەی کردووە.

 

وڵاتی کۆلۆمبیا لە ڕێکەوتی 10ی ئابئ 2026 بوومەلەرزەیەکی بەهێزی بەگوڕی 7.4 ناوچەکانی رحژئاوای وڵاتەکەی هەژاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە نزیک شاری سان خۆسێ دێل پالمار لە پارێزگای چۆکۆ بوو و لە چەندین شاردا وەک کالی، پێرێیرا و کیبدۆش هەست پێکرا.

 

ئەم کارەساتە سروشتییە لە کۆڵۆمبیا لە کاتێکدایە کە کەمتر لە دوو مانگ لەمەوبەر، دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ڤەنزوێلای دراوسێی ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە 6300 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار کەسی تریش بێماڵ و حاڵ بوون.