حکومەتی عێراق سبەی چوارشەممەی بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) کردە پشووی فەرمی و لە هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت.
ئهمڕۆ ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا سبەی 12ی 8ی 2026 لە سەرجەم دامەزراوەکانی ناوەڕاست و باشوور پشوو بێت. ئەم پشووە بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) ڕاگەیەندراوە کە ناوەندەکەی لە شاری نەجەفە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم پشووە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و دەوامی دامودەزگاکان ئاسایی دەبێت.
پێشبینی دهكرێت، سبهی چوارشهممه ملیۆنان زیارهتكار بۆ گوزارشتکردن لە خەمەکانیان سەردانی مەزاری ئیمامی عەلی له شاری نهجهف بكهن.