بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەری ژیریی دەستکرد لە ئۆرشەلیم کۆ بووەتەوە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژە تەکنەلۆژییەکان.

 

ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاتەکەی دەبێت ببێتە هێزێکی جیهانی لە بواری تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرددا و نابێت هیچ وڵاتێک پێشی بکەوێت.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، نەتانیاهۆ ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆگرامەکان دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە دەبێت ئیسرائیل بگاتە ئاستێک کە کەس نەتوانێت پێشبڕکێی لەگەڵدا بکات.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئیسرائیل وەبەرهێنانێکی گەورەی لەم بوارەدا کردووە بۆ ئەوەی پێگەی خۆی وەک وڵاتێکی داهێنەر بپارێزێت و وابەستەیی بە تەکنەلۆژیای دەرەکی کەم بکاتەوە.