گەرمای تاقەتپڕووکێن و دیاردەی ئێل نینۆ ژمارەی پێوانەییی پلەکانی گەرمایان لە ئەوروپا و جیهان شکاند.
ئەمڕۆ سەنتەری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بڵاوی کردەوە، تێکڕای پلەی گەرمیی ڕۆژئاوای ئەوروپا گەیشتووەتە 21.62 پلەی سیلیزی.
ئەم پلەیە ژمارەی پێوانەییی ساڵی 2022ـی تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شێی خاک بەشێوەیەکی بەرچاو.
دیاردەی ئێل نینۆ و گۆڕانی کەشوهەوا بوونەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەیەک و وشکەساڵی لە ناوچەیەکی تر.
شارەزایان هۆکاری ئەم گەرمبوونە نائاسایییە بۆ زیادبوونی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و بێخەمیی مرۆڤ دەگەڕێننەوە.
ئەوان هۆشداری دەدەن، ئەگەر ڕێگری لە دەردانی گازی ژەهراوی نەکرێت جیهان بەرەو وێرانکارییەکی بێپێشینە دەچێت.