كوردستان دژی وەرگرتنی باجه لە نێوان شاره‌كان و به نایاسایی و نادەستووریی ناوی ده‌بات. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئەسیکۆدا كۆتایی به وه‌رگرتنی باج له بازگه‌كان بهێندرێت.
ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وردەکاریی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند، سیستەمی ئەسیکۆدا داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێک دەخاتەوە و کۆتایی بە بازگە نایاسایییەکان دەهێنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەپێی ڕێککەوتنەکە داهاتی خاڵە سنوورییەکان بەپێی یاسا و دەستوور دەبێتە پەنجا بە پەنجا و ئەمەش باری بازرگانی دەگەشێنێتەوە.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وەرگرتنی باجی له بازگەکان و لەنێوان شارەکان به نایاسایی و نادەستووری ناو برد و گوتی: "ئەو بازگانە هەبوونیان ناشەرعییە. ئەوەی ئێستاش دەکرێت بەدەرە لە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە. ئەمە جۆرێک لە هەوڵێکی شەخسی بوو کاتی خۆی هەندێک کەس لە کابینەکانی پێشوو جێبەجێیان دەکرد."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هیوای خواست بە جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا ئەو کێشانە نەمێنن و باسی له‌وه كرد، ئەو بازگانە ئەسڵەن پێویست ناکات هەبن و بە جێبەجێکردنی سیستەمە نوێیەکە ئەو کێشانە کۆتایی‌یان دێت.
له باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كی و درۆنییانه‌ی كه له ماوه‌كانی ڕابردوو له‌لایه‌ن میلیشیكان و له ئه‌نجامی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه كراوه‌ته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ڕاپۆرتی زیانی هێرشه‌كان دراوەتە بەغدا و ده‌بێت قه‌ره‌بووی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
له كۆتاییدا ئاشكرای كرد، كه ڕێگە دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت له هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌ن سیسته‌می بەرگری بۆ پاراستنی کێڵگەکانیان و ده‌توانن سوود له‌م سیستمه پێشكه‌وتووه ببینن. به گوته‌ی ئه‌و، له ئه‌نجامی پرسه ئه‌منییه‌كان ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كان ڕووی له دابه‌زین كردووه.
سیستەمی ئەسیکودا (ASYCUDA) بریتییە لە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی نێوده‌وڵه‌تی و پێشکەوتوو، بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دروست کراوە. هه‌ولێر و به‌غداش به جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه جیهانییه ده‌یانه‌وێت كۆتایی به كێشه گومرگییەکان بهێنن.