دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە گەرمیان کرا بە ئەلیکترۆنی و لە ئەمڕۆوە، شۆفێران چوار ڕۆژ جارێک مافی وەرگرتنی بەنزینیان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 7:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی 750 دیناریی حکومی لە وێستگەی برایان (فولکەی ناوچەی پیشەسازی) دەست پێدەکات.

بەپێی ئاگادارییەکەی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە مەبەستی سوود وەرگرتنی تەواوی شۆفێران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، پرۆسەی دابەشکردنەکە دەکرێت بە سیستەمی ئەلیکترۆنی، لەمەودوا هەر شۆفێرێک چوار ڕۆژ جارێک مافی وەرگرتنی بەنزینی دەبێت.