بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ڕێکاری نوێی تووند دەگرێتە بەر و سێ بژاردە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئێمە کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکەین و مینە ئێرانیەکانمان لابردووە، چونکە ئێران لە ئاژاوەی ئابووریدایە بۆیە سێ ستراتیژمان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا."
دەربارەی ڕێکارە ستراتیژییەکان ترەمپ دەڵێت: "یەکەم بژاردە ئەوەیە سەرکەوتن ڕابگەیەنرێت و بچینە پێشەوە، کە بە دڵنیاییەوە ئاسانترینە، بژاردەی دووەمیش بریتییە لە لێدانی کۆتایی لە ئێران، وەک هەندێک داوای دەکەن بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر هاوپەیمانەکانی کەنداو دروست دەکات.
دەربارەی بژاردەی سێیەم، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر بنەمای فاکتەری سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری، دانوستانەکان ببنە ئەرێنی و بە زیندوویی بهێڵدرێنەوە، لەهەمانکاتدا سزاکان بە قورسی بەکاربهێندرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی لە کۆشکی سپیەوە ڕاگەیەندرا، تەنها هێزی دەریایی ئەمریکا دەتوانێت کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز بکات، ئەمریکاش داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئێران دەکات.