تیمێکی دەستەی دەستپاکی لە شاری ناسریە فەرمانبەرێکی شارەوانییان لەنێو مەزارگەیەکی ئایینیدا دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەو فەرمانبەرە بە تۆمەتی گەندەڵی و تێوەگلان لە دۆسیەی زەویوزار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.
تۆمەتبارەکە لە بەشی موڵکایەتیی شارەوانیی ناسریە کاری دەکرد و لە ترسی دەستگیرکردنی لەنێو مەزارگەی سەید خدر لە باشووری شارەکە خۆی شاردبووەوە.
ئەم دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانی ئەمنی و دادوەری دێت کە پارێزگای زیقاری گرتووهتهوه و بەرپرسانی پێشوو و ئێستا دەکاتە ئامانج.
ئهمه لهكاتێكدایه، پێنجشەممەی ڕابردوو دادگای لێکۆڵینەوەی ناسریەی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 8 فەرمانبەر و بەرپرسی باڵای شارەوانی دەر کرد.