سەرباز باڵەک باوکی یاد سەرباز داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کەیسی کوڕەکەی یەکلا بکاتەوە.

 

ئەمڕۆ باوکی یاد لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، ئەگەر کەیسەکە بە زوویی یەکلا نەکرێتەوە هەڵوێستی تووندیان دەبێت.

 

سەرباز باڵەک کە پێشمەرگەی یەکێتییە ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە حزبەکەی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی بسەلمێنێت.

 

ئەم داواکارییە دوای ئەوە دێت کە پێشتر بنەماڵەی یاد ئەنجامی پشکنینەکانی دی ئێن ئەییان ڕەت کردبووەوە.

 

یاد سەرباز منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ و 9 مانگ بوو کە لە 28ی ئایاری 2026 لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل ون بوو. دوای 26 ڕۆژ گەڕان لە 12ی حوزەیرانی 2026 پاشماوەی تەرمەکەی لە ناوچەیەکی دوورەدەست دۆزرایەوە.