167 هاووڵاتی غه‌ززه له 24 كاتژمێری ڕابردوو كوژراون

ده‌یان هاووڵاتی كه‌رتی غه‌ززه له 24 كاتژمێری رابردوو به گووله‌ی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل كوژران
ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا 167 هاووڵاتی و دانیشتووی كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه و له‌كاتی به‌ده‌ست هێنانی خواردن كوژراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كۆتاییان به ژیانی 167 هاووڵاتی هێناوه، ئه‌و هاووڵاتییانه ڕاسته‌وخۆ به ته‌قه و ده‌ستڕێژی گووله‌ی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل كوژراون و ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌دا بووه كه ئه‌و هاووڵاتییانه ویستوویانه خواردن و خواردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رۆكایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایان كرد، به‌هۆی هێرشه چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل ناتوانین ته‌رمه‌كان به خاك بسپێرین، له‌ئێستادا ده‌یان ته‌رم له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و كه‌ڵه‌كه‌بوونه، بۆیه كه‌رتی غه‌ززه پێویستی له هاوكاری خێرا و به‌په‌له هه‌یه.