لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا زیاتر لە 4 هەزار و 600 نەخۆش ڕوویان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووە و 757 منداڵ لەدایکبوون.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی حەوتی 2026ی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی بڵاو کردەوە. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی 31 ڕۆژدا 4643 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و لەو ژمارەیەش 1148 منداڵ و نەخۆش خەوێنراون.
لە کۆی ئەو منداڵانەی لەدایکبوون، 395 منداڵیان کوڕ و 362 منداڵیان کچ بوون. هەروەها 464 منداڵ بە شێوەی سروشتی و 293 منداڵیش لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە هاتوونەتە دنیاوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، 15 حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە تۆمار کراوە و 222 منداڵیش لە بەشی نەبەکامەکان خەوێنراون. لە ڕووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە، 4133 پشکنینی تاقیگەیی و 1231 تیشک و سۆنەر بۆ سەردانیکەران ئەنجام دراون.
هاوکات، 572 منداڵ کوتانی بی سی جییان بۆ کراوە و 209 نەخۆشیش چارەسەری سروشتییان وەرگرتووە.