پایتەخت

لینکی شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکرایەوە

لینکی شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکرایەوە
کورتە

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارایی قوتابییانی پۆلی 12 ئامادەیی دەکاتەوە


لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، قوتابییان ئاگادار دەکرێنەوە و ڕێنماییان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەکەنەوە، ڕۆژێک پێش لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، کە لە 23، 8، 2025, کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەنجام دەدەرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، قوتابیان دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکان بزانن: 

https://tinyurl.com/POL12-X2

02 ئاب 2025 07:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025