پایتەخت

منداڵێک بەهۆی لەبیرچوونەوە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا خنکا

منداڵێک بەهۆی لەبیرچوونەوە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا خنکا
کورتە

کارەساتێکی دڵتەزێن لە دەربەندیخان؛ منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بەهۆی لەبیرچوونەوە خنکا

منداڵێکی بچووک دوای ئەوەی لە لایەن دایک و باوکیەوە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەیان لەبیر کرا، پاش سێ کاتژمێر بە خنکاوی دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا.



ئەمڕۆ سێشەممە ئامانج محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێک لە گوندی بانی خێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ و نیو.



قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئاماژەی بەوە داوە، ڕووداوەکە بەم جۆرە بووە کە دایک و باوکی منداڵەکە پاش گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، منداڵەکەیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا لەبیر چووە و دابەزیون، لە کاتێکدا سەرجەم جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە داخرابوون.



ئامانج محەممەد باسی لەوە کرد، خێزانی منداڵەکە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر بەدوای منداڵەکەیاندا گەڕاون، بەڵام دواتر کاتێک باوکی دەچێتەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەی، منداڵەکەی لە ناوەوە بە خنکاوی دەدۆزێتەوە.

09 حوزەیران 2026 20:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026