لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایل لە میسر ئاگادارکردنەوەیەکی خێرایان پێ گەیشت، کە چەند چرکەیەک پێش هەستکردن بە لەرزینەکە بووە. ئەم ڕووداوە كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لە سۆشیاڵ میدیا لە بارەی توانای مۆبایلەکان بۆ پێشبینیکردنی کارەساتە سروشتییەکان دروست کردووە.

 

ئەمڕۆ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ له‌ زاری شارەزایانی بواری ژیریی دەستکرده‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، مۆبایلەکان پێشبینی داهاتوو ناکەن. زانیارییەکان پشت بە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەبەستن کە شەپۆلە خێرا و لاوازەکان پێش گەیشتنی شەپۆلە وێرانکەرەکان دەگرن.

 

هەر مۆبایلێکی زیرەک هەستەوەرێکی وردی تێدایە کە جوڵە و ئاراستەی ئامێرەکە دیاری دەکات. لە کاتی زەمینلەرزەدا سەرەتا شەپۆلێکی خێرا بە ناوی P-Waves بڵاو دە بێتەوە کە زۆرینەی مرۆڤەکان هەستی پێ ناکەن.

 

به‌پێی لێدوانی شاره‌زایانی ژیری ده‌ستكرد بۆ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌، کاتێک هەزاران مۆبایل لە یەک ناوچەی جوگرافیدا لە هەمان کاتدا دەلەرزن، ژیریی دەستکرد داتاکان لێک دەداتەوە. ئەگەر دڵنیا بێتەوە کە زەمینلەرزەیە، ڕاستەوخۆ ئاماژە دیجیتاڵییەکان کە خێراتر لە شەپۆلە فیزیکییەکانن، ئاگادارکردنەوە بۆ خەڵک دەنێرن.

 

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دە توانن لە بەشی (Safety & Emergency) خزمەتگوزاریی (Earthquake alerts) چالاک بکەن. بۆ ئایفۆنیش دەکرێت لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوە فەرمییەکانی دەوڵەت یان ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکانەوە هەمان سوود وەربگیرێت.

 

ئەم تەکنەلۆجیایە دەبێتە هۆکاری ڕزگارکردنی هەزاران ژیان و ڕاگرتنی شەمەندەفەر و ئەسانسۆرەکان پێش لەرزینە گەورەکە.

 

به‌پێی زانیارییەکان، زەمینلەرزە به‌هێزه‌كه‌ی قاهیرە یادی کارەساتەکەی ساڵی 1992 ی بیر هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ هێناوەتەوە.