لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نهێنیی جیاوازیی کاریگەریی شەونخونی لە نێوان مرۆڤەکاندا ئاشکرا دەکات و لایەنە بایۆلۆجییەکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت. بە پێی ئەنجامەکان، توانای مرۆڤ بۆ بەرگەگرتنی بێخەوی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەوە هەیە.
له نوێترین توێژینەوهی پزیشكیدا ئاماژە بەوە دراوه، کاریگەریی شەونخونی تەنیا پەیوەست نییە بە ژمارەی کاتژمێرەکان، بەڵکو بەستراوەتەوە بە چۆنیەتیی کاردانەوەی جەستە بۆ تێکچوونی کاتی خەو. هۆکارە بۆماوەیییەکان (جینات) ڕۆڵێکی گرنگ دە بینن لەوەی ئایا کەسەکە بە سروشت لە کاتەکانی شەودا چالاکە یان بەیانیان.
تێکچوونی کاتەکانی خەو دەبێتە هۆی دروستبوونی 'تعارض' لە نێوان کاتژمێری ناوخۆیی و کاتەکانی چالاکیی ڕۆژانە، ئەمەش زیان بە فەرمانەکانی مێشک و تەرکیز دەگەیەنێت. تەنانەت ئەگەر ماوەی خەویش وەک یەک بێت، ئەو کەسەی لە کاتێکی نەگونجاودا دە خەوێت، هەست بە ماندووبوونی زیاتر دەکات.
توێژەران جەخت دەکەنەوە کە تێگەیشتن لەم جیاوازییە تاکەکەسییانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ داڕشتنی ڕێنماییی تەندروستیی وردتر لە داهاتوودا. پاراستنی خشتەیەکی ڕێکی خەو کە لەگەڵ سروشتی جەستەدا بگونجێت، تاقە ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی ئاسەوارە نەرێنییەکانی بێخەوی لە سەر تەندروستی.