لە گەڕەکی گەڤەرکێی شاری دهۆک، کرێکارێک بەهۆی تەقینەوەی ڕوومانەیەکی کۆن بە سووکی بریندار بوو.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە دهۆک ڕایگەیاند، تیمەکانیان ڕاستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دە ست پێکردووە.
بهپێی زانیارییهكان، محەممەد سەڵاحەدین، کرێکاری تەمەن 24 ساڵ، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بینایەکدا 3 ڕوومانەی کۆنی بینیوە و بەهۆی دەستکاریکردنی یەکێکیانەوە تووشی تەقینەوە بووە.
بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و به گوتهی پزیشکەکان دۆخی تەندروستیی جێگیرە بەڵام ساچمە لە جەستەیدا ماوەتەوە.
بهپێی بڵاوكراوهكهی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین، تیمهکانی مین توانیویانه 2 ڕوومانەکەی تر بە شێوەیەکی ئارام بگوازنەوە و شوێنەکە لە پاشماوەی تەقەمەنییەکان پاک بکەنەوە.
بەرپرسانی ئەمنی داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە کاتی بینینی هەر پاشماوەیەکی جەنگ دەستکاریی نەکەن و پەیوەندی بە هێڵی 182 وە بکەن.