مەزڵووم عەبدی، پێشوازییەکی گەرم لە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق دەکات. عەبدی ئەم هەنگاوە بە سەردانێکی مێژوویی و گرنگ بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە سووریا و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکەدا وەسف دە کات.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، مهزڵووم عهبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە توێتهر پەیامێکی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا و کوردستان بە گشتی هەبووە. ناوبراو متمانەی خۆی نیشان دا کە ئەم دیدارە کاریگەریی ئەرێنی لە سەر داهاتووی سیاسی و ئاشتیی وڵاتەکە دە بێت.
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی گەیشتە دیمەشق و لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پێشوازیی لێ کرا. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەو وڵاتە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە کۆتاییی ساڵی 2024 دا.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە حکومەتی نوێی دیمەشق و هەسەدە خەریکی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستانن بە دەوڵەتی سووریاوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئابی 2026 کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و شەرع و عەبدی بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنی و ههستیارهكان بەڕێوە بچێت.