شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ڕێككاره‌كانی ناردنی مووچه ته‌واو بووه

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق زانیاری ورد و نه‌بیستراو له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئاشكرا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پرسی مووچه زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، پرسی ناردنی مووچه و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتووه، ته‌نیا پرسێكی سیاسییه به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌كنیكی نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڕێككاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه و به كۆتا هاتووه، هۆكاری دواكه‌وتنی و ئه‌و بیانووانه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا پرسێكی سیاسییه و به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له ئارادا نییه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ و به‌یانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت و هیچ بیانووێك نه‌دۆزرێته‌وه مووچه ده‌نێردرێت، به‌ڵام پێموایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ بیانوێك نه‌بووه بۆ بڕینی مووچه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به بڕیارێكی سیاسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی كوردستان بڕدراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق خۆی به‌دواداچوونی بۆ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئاگاداری هێرشه درۆنییه‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌شزانێت كێ و بۆچی ئه‌و هێرشانه ده‌كاته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ناكرێت هیچ داواكاری یاخود بیانوێكی هه‌بێت تا كێشه بۆ ناردنی مووچه به بیانووی كه‌م به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروست بكات.