تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 23 هەزار هاوبەشی کارەبا لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزە کۆنەکان سوودمەند بوون. زۆرینەی ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگەکانیان کردووە لە پۆلێنی ماڵانن و داشکاندنی تایبەتیان بۆ هەژمار کراوە.
بهپێی زانیارییهكان، کۆی گشتیی قەرزی کۆنی کارەبا دەگاتە 2 تریلیۆن و 412 ملیار و 400 ملیۆن دینار کە زۆرینەی لە سەر هاوبەشانی ماڵانە. ئەگەر هەموو هاوبەشان قەرزەکانیان بدەنەوە بڕی 884 ملیار و 435 ملیۆن دینار لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.
ئەم پڕۆسەیە بە مەبەستی پاکتاوکردنی قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر هاووڵاتییان دە ستی پێکردووە و پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە. هاوبەشانی کارەبا دەتوانن بە گەڕانەوەی قەرزەکانیان لە داشکاندنی حکومی سوودمەند ببن و قەرزەکانیان سفر بکەنەوە.
لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا بڕی 60 ملیار دینار بۆ هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی گەڕاوەتەوە کە بەهۆی داشکاندنە جیاوازەکان بووە. ئەم هەنگاوە هاندانێکی باشە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان قەرزەکانی پێشوویان پاکتاو بکەن.