شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ گەرما دەگاتە 50 پلە و داوای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی دەکرێت.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی سووکی تۆز و خۆڵ ڕوو لە ناوچە جیاوازەکان دەکات. بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی وەرزیی هیندییەوە، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە تا کۆتاییی ئەم هەفتەیە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، مەودای بینین لە کاتی شەپۆلەکەدا لە 8 بۆ 10 کیلۆمەترەوە بۆ 4 بۆ 6 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی كه‌شناسی، ئەمڕۆ گەرمیان بە 49 پلەی سیلیزی بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە 34 پلە نزمترین پلەی گەرمایان دەبێت.

شایانی باسه‌، شاره‌زایانی كه‌شناسی پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بە هەمان ڕێژە ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەنەوە. هه‌روه‌ها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە، داوا دەکرێت ئەو ڕۆژانەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی بکرێنە پشووی فەرمی.