نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری كه‌مكرایه‌وه

نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
پڕۆژه‌ی ڕووناكی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، به‌راورد به نرخی كاره‌بای مۆلیده و نیشتیمانی له پێشووتردا نرخه‌كه له‌ئێستادا زۆر نزمبووه‌ته‌وه و به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو، کە هاووڵاتییان كه‌مترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسووله‌كانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ به‌كارهێنانی به‌رپرسیارانه‌ی كاره‌با دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، %80ـی هاووڵاتییان پاره‌یه‌كی كه‌متر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ %40ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر 1,734 مۆلیده كووژێندراونه‌ته‌وه، له سلێمانی 518 مۆلیده و له دهۆكییش 265 مۆلیده به‌ته‌واوی كووژێندراونه‌ته‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار گه‌وره و بێ وێنه‌یان له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و به‌ته‌واوی ژینگه‌یان پاككردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائێستا 2 ملیۆن و 722 هه‌زار و 500 هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری و پێویستیان به كاره‌بای مۆلیده گازوایله‌كان نه‌ماوه و تاكۆتایی ساڵی 2026یش ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به كاره‌بای 24 كاتژمێری ڕووناك ده‌كرێته‌وه.