وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: پاڵپشتی گه‌لی كورد له سووریا ده‌كه‌ین

ڕووسیا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد له سووریا ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات كورد له سووریای نوێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ڕاسته‌قینه بێت
ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد و به‌رپرسانی كورد له سووریا ده‌كات و ئه‌مه‌شی ڕاسته‌وخۆ به ده‌سه‌ڵاتدرانی سووریا ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئامانجی ڕووسیا له سووریای نوێ پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و به‌رپرسانی باڵای سووریایه، ده‌مانه‌وێت كورد له سووریای نوێ خاوه‌ن ماف و پێگه بن، ده‌بێت كورده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، مۆسكۆ هاودیدی پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه له سووریای نوێ ده‌كات و ئه‌مه‌ش دوای جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سووریای نوێ ده‌بێته پاڵنه‌رێك تا ئێمه زیاتر پشتیوانی له سووریا بكه‌ین.