حەشدی شەعبی: چەندین چەکدارمان شەهید بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی عێراق چی ڕوویدا؟ هەموو شتێک لێرە بزانە
ئەمریکا و سعودییە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و زیانی گیانی لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک بارەگایان لەلایەن هێزەکانی سعودییە و ئەمریکا بۆردوومان کران، کە بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەندین چەکداریان "شەهید بوون" و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ چەندین باڵاخانە و موڵکی حکومەت زیانیان پێ گەیشتووە.
حەشدی شەعبی جەختی کردەوە، ئەو هێرشانە بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و دامەزراوە فەرمییەکان لەقەڵە دەدات، لە ئێستاشدا خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی ژمارەی قوربانییان و زیانەکان، لە هەبوونی هەر زانیارییەکی نوێش، بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی هیزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوبەشەی لەگەڵ سعودییە هێرشی وردیان کردووەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش لە وەڵامی زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی حەشد بە هاوبەشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوو.
هەر بە گوێرەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، تەنیا لە ماوەی مانگی دووی ئەمساڵ تا مانگی چوار، زیاتر لە 600 هەوڵی هێرشکردنە سەر وێستگە و هاووڵاتییانی ئەمریکی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئەنجام دراون.
لەلای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر میلیشاکانی بۆ سەر سعودیيەی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو رێوشوێنانە دووپاتکردەوە، کە لەلایەن سعوديیەوە گیراونەتەبەر.