ته‌رمی گه‌نجه ونبووه‌كه دۆزرایه‌وه
ئه‌و گه‌نجه ڕفێندراوه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له پایته‌خت میدیاوه داوای هاوكارییان ده‌كرد، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له بێسه‌روشوێنبوونی، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی سنووری گه‌رمیان دۆزرایه‌وه كه كه‌سوكاره‌كه‌ی پێشتر له ڕێگه‌ی پایته‌خت میدیاوه گوتیان: گومان ده‌كه‌ین ڕفێندرابێت.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێك، هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه ته‌رمه‌كه هی ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره دیار نه‌ماوه.
دوێنێ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی گه‌رمیان و كه‌سوكاری گه‌نجێك به‌ناوی توانا وه‌لی بابه‌عه‌لی، بۆ پایته‌خت میدیا قسه‌یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه گومان ده‌كه‌ین كوڕه‌كه‌مان ڕفێندرا بێت.
ئه‌م به‌یانییه سه‌رچاوه‌یه‌ك نامه‌ی بۆ ئێمه نارد و زانیاریی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێكی پێ داین. ئێمه‌ش وه‌ك پایته‌خت میدیا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان به پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرد و له ڕووداوه‌كه‌مان ئاگادار كردنه‌وه.
عه‌قید سۆران محه‌ممه‌د غه‌ریب، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه له گوندی كۆكز دۆزراوه‌ته‌وه. ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن.
توانا وه‌لی ماوه‌ی زیاتر له 7 ڕۆژ بوو له سنووری گه‌رمیان بێسه‌روشوێن ببوو، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی كۆكز دۆزرایه‌وه.