Banner
پایتەخت

سێگۆشەی دیپلۆماسی لە واشنتن؛ ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهو و زێلێنسکی کۆبوویەوە

سێگۆشەی دیپلۆماسی لە واشنتن؛ ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهو و زێلێنسکی کۆبوویەوە
کورتە

سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دوو سەرۆکی زلهێزی جیهان لە کۆشکی سپی کۆبوویەوە

جارێکی دیکە هەموو چاوەکان لەسەر کۆشکی سپی بوون و چاوەڕوان دەکرا بزانرێت چ بڕیارێک دەدات، لەدوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دوو کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی ئۆکرانیا و ئیسرائیل کرد.

ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، دوێنێ لە ڕێکەوتی 28ی تەممووزی 2026، لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوو کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤلۆدۆمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەنجام دا.

کۆبوونەوەکەی ترەمپ و نەتەنیاهو کە نزیکەی کاتژمێرێک و نیوی خایاند، گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، پرسی کەرتی غەززە و فراوانکردنی پەیمانی ئیبراهیمی تێدا کرا. نەتەنیاهو لە دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە "یەکێک بوو لە باشترین کۆبوونەوەکانمان" و جەختی کردەوە کە هەردوولا هاوڕان لەسەر ڕێگریکردن لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، چ لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بێت یان هەر ڕێگەیەکی دیکە.

لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زێلێنسکی کە یەک کاتژمێری خایاند، تێیدا باس لە مۆڵەت و دروستکردنی سیستەمی 'پاتریۆت'، کاراکردنی پرۆسەی ئاشتی و دانوستان، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەسەر ئێران و ڕووسیا، و پاکێجی سزاکانی سەر بە کۆنگرێس کرا، زێلێنسکی لەدوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە ئەرێنی و گەرموگوڕ بوو"، هاوکات لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، توانیویانە ڕەزامەندیی ئەمریکا بەدەست بهێنن بۆ بەرهەمهێنانی هاوبەشی مووشەکەکانی پاتریۆت لە ناو ئۆکرانیادا.

شایانی باسە، ئەمە شەشەمین سەردانی نەتەنیاهو بوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ، بۆ زێلێنسکیش چوارەمین سەردان بوو، هاتنی هەردووکیان بە مەبەستی ئامادەبوون بوو لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لیندزی گراهەم، سیناتۆری ئەمریکی کە لە 11ی تەممووزی 2026دا و لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

29 تەمموز 2026 11:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026