محەممەد حەلبووسی دێتە هەولێر
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم سەردانی هەولێر دەکات؛ بزانە چی تاوتوێ دەکات.
سبەی پێنج شەممە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا، سبەی بە سەردانێکی فەرمی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم دێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
لە سەردانەکەدا هەر یەک لە محەممەد تەمیم، وەزیری پیشەسازی عێراق، ئەحمەد مەزهەر، سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدوم لە پەرلەمانی عێراق و خالید بەتاڵ، سەرکردە لە پارتی تەقەدوم یاوەری محەممەد حەلبووسی دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکاندا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی تەقەدوم و چەندین بابەتی دیکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.