نرخی بەنزین دیاریکرا
دووبارە گۆڕانکاری لە نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت ئەنجامی کۆبوونەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات، کە ژمارەیەک بڕیار لەبارەی دابینکردنی بەنزین، پێداچوونەوە بە نرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەرکراون.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخێکی نوێی بۆ جۆرەکانی بەنزین دیاری کرد، کە نرخی لیتری بەنزینی نۆڕماڵی حکومی بە 750 دینار دەبێت، هەروەها نۆڕماڵی بازرگانی بە 1100 دینار و موحەسەن بە 1390 دینار و سوپەریش بە 1690 دینار دیاری کراوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیلە و دەکاتە 39.46٪ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی ڕاستەقینە کە دەبێتە 12.67٪ و یەکسانە بە ڕۆژانە 126700 بەرمیل.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری دابوو بەنزینی نۆرماڵی حکومی لەسەر نرخی 750 دینار جێگیر بێت، هەروەها نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە 850 دینار بێت و موحەسەن نابێت زیاتر لە 1000 دینار بێت و سوپەریش 1200 دینار بێت.