ئیسرائیل به‌هۆی فه‌ڵه‌ستین دژایه‌تی وڵاتانی جیهان ده‌كات

ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان ده‌ستی پێكرد: به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ده‌یان وڵاتی جیهان ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستین دروست ده‌كه‌ن
وڵاتانی جیهان دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێن و ئیسرائیلیش نیگه‌رانه
زۆرینه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌شێكی زۆری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌نیازن له كۆتایی ئه‌مساڵدا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێن، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیلی نیگه‌ران كردووه و داوای ده‌ست به‌رداری ئه‌م هه‌وڵه له وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن.
ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له هه‌ژماری ئێكس باس له‌وه ده‌كات، ئێمه دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دا ده‌نێین، داوا له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌كه‌ین، هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا و 15 وڵاتی دیكه‌ی جیهان فه‌ڵه‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌ت بناسێنن و دانی پێدا بنێن، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێش ئیسرائیل كۆتایی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بهێنێت و بارمته‌كانی فه‌ڵه‌ستینیش ئازاد بكات.
هه‌ر له‌م بازنه‌یه‌دا دوێنێ کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد و گووتی: بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی ئاشتی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌نێین، هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه و لە مانگی 9ی ئه‌مساڵ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێین.
تائێستا هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی ئوستڕاڵیا، پۆرتوگال، کەنەدا، ئیسپانیا، ئێرلەندا، لوکسمبۆرگ، ئایسلاندا، فینلاندا، نەرویج، ماڵتا، سلۆڤینیا و نیوزیلاند دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ناوه و هاتوونه‌ته نێو پرۆسه‌ی ئاشتی له جیهان.
له وه‌ڵامی ئه‌م هه‌وڵه جیهانییه‌دا، دوێنێ جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگه‌یاند، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئیسرائیل دروستكراوه، تا ڕێگه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بدات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕوونادات، چونكه قوڕس و مه‌ترسیداره جیهادییه‌كان له‌ته‌نیشت خاكی ئێمه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت.