Banner
پایتەخت

ئۆتۆمبێلێک بە شۆفێرەکەیەوە کەوتە ناو خه‌ره‌ندی ڕواندز

ئۆتۆمبێلێک بە شۆفێرەکەیەوە کەوتە ناو خه‌ره‌ندی ڕواندز
کورتە

ناسنامەی ئەو شۆفێرە ئاشكرا بوو، كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌وته‌ ناو خه‌ره‌ندی ڕواندز و گیانی لەدەست دا.

لە ئەنجامی کەوتنی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو قووڵایی خەرەندی ڕواندز شۆفێرێک گیانی لەدەست دا و تیمەکانی بەرگریی شارستانییش دوای هەوڵێکی زۆر تەرمەکەیان لەناو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکە دەرهێنا.

 

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ، ڕووداوێکی دڵتەزێن لە خەرەندی ڕواندز ڕووی دا. ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سێنترا) لە شەقامی سەرەکی لای داوە و کەوتووەتە ناو قووڵایی خەرەندەکەوە.

 

هەرچەندە لە سەرەتادا دەگوترا سێ سەرنشین لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدان، بەڵام دواتر دەرکەوت تەنیا شۆفێرەکە لە ناویدا بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان تەرمی قوربانییەکە دەربهێنن کە ناوی (هەندرێن ڕەمەزان)ە و پیشەی مەندووب بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی چۆمانی سمایل ئاغایە لە دۆڵی ڕۆست سەر بە قەزای چۆمان.

 

ناوچەی خەرەندی ڕواندز بەهۆی قووڵایی و مەترسیدارییەکەی، یەکێکە لەو شوێنانەی کە ساڵانە چەندین ڕووداوی هاوشێوەی تێدا تۆمار دەکرێت.

28 تەمموز 2026 11:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026