كاروانی ئاوهدانی مهسرور بارزانی ناوهستێت
بەشدار حەمەد ئەمین، لهبارهی کیانی هەرێمی کوردستان و ئیرادەی پاراستنی لەلایەن مەسرور بارزانییەوە قسهی كرد.
هەڵسەنگاندن بۆ کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسییەکان دەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لە پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێم و بەردەوامبوونی کاروانی ئاوەدانی لەنێو ململانێیەكاندا.
ئەمڕۆ بەشدار حەمەد ئەمین، بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخستنی مافپەروەران له وتارێكدا تیشكی خسته سهر ڕۆڵی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی و ڕایگەیاند، لێهاتوویی ڕاستەقینەی مەسرور بارزانی لەوەدا دەرکەوت کە ڕێگەی نەدا ململانێی نێوخۆیی و ڕێگرییە سیاسییەکان کاروانی ئاوەدانی و سەقامگیری پەک بخەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوهدا، لە کاتێکدا هەوڵ دەدرا حکومەت بەرەو لاوازی و فرەزۆنی ببرێت، سەرۆکی حکومەت بە سیاسەتێکی تۆکمە، بڕیاری بوێرانە و ئیرادەیەکی بەهێز، کیانی هەرێمی کوردستانی لە داڕووخان پاراست.
جەختیشی کردەوە کە مێژوو تەنیا ناوی بونیادنەرانی دەوڵەتداری تۆمار دەکات، نەک ئەوانەی لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکدا هەوڵی ڕووخاندنی ماڵەکەی خۆیان دەدەن.
هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین تەحەددیی سیاسی و ئابووریی قورس بووەتەوە، بهڵام دهیان پڕۆژهی گهورهی خزمهتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان لهلایهن سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانییهوه بۆ هاووڵاتییان ئهنجام دراون.