كێڵگهیهكی نهوت له زاخۆ دهستی به بهرههمهێنان كردهوه
دی ئێن ئۆ گەڕایەوە؛ پرۆسهی بهرههمهێنانی نهوت له سنووری زاخۆ دهست پێدهكاتهوه.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بووژانەوەی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ كۆمپانیای دانهغاز دهستی به كارهكانی كردهوه.
ئەمڕۆ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO) لە بهیاننامهیهكی فەرمیدا ڕایگهیاند، جارێکی تر دەستی بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردووەتەوە.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیاکە، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە 39 هەزار و 600 بەرمیلەوە بۆ تەنیا 273 بەرمیل دابەزیبوو، ئەمەش واتە دابەزینی ڕێژەی 99.9 لە سەدی بەرهەمهێنان.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ لە 28ی حوزەیران و لە کێڵگەی پێشخابوور لە 11ی تەممووز دەستی پێ کردووەتەوە، بڕیاریشە لە 13ی ئابدا ڕاپۆرتی دارایی قۆناغیی خۆی بڵاو بکاتەوە.
وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە زیانی گەورەی ئابووریی بە کۆمپانیاکانی وزە گەیاندووە، هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەی دی ئێن ئۆ، کۆمپانیای دانەغازیش دەست پێکردنەوە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگەیاندووە بۆ دابینکردنی غازی وێستگەکانی کارەبا.