Banner
پایتەخت

دەرمانی نادروست گەنجێکی بێهۆش کرد

دەرمانی نادروست گەنجێکی بێهۆش کرد
کورتە

گه‌نجێكی كورد لە ڕۆڤیاوە به‌ره‌و مووسڵ بۆ گه‌ڕان بەدوای چارەسەر ڕۆیشت، به‌ڵام ئێستا لە بێهۆشیدایە.

بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی بەبێ پشکنینی ورد و لە ناوەندە نافەرمییەکاندا، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتییه‌ك دروست دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی کتوپڕی باری تەندروستیی.

 

ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەیاد ئەمین محەممەد، کە دانیشتووی گوندی یەکمالا نوێیە لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیا، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەک سەردانی کلینیکێکی پزیشکیی لە شاری مووسڵ کردووە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ئەوەی لەوێ چەند جۆرە دەرمانێکی پێ دراوە، بەیانیی ئەمڕۆ دوای بەکارهێنانی دەرمانەکان، گەنجەکە بێهۆش بووە و باری تەندروستیی بە ڕادەیەک تێک چووە کە ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆک لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

 

28 تەمموز 2026 09:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026