پۆلیسی گهرمیان بكوژێكی دهستگیر كرد
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان زانیاریی نوێی لهبارهی ڕووداوی كوشتنهكه و ناسنامهی تۆمهتبار ئاشکرا کرد.
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی توندوتیژیدا ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی هێنرا و هێزەکانی پۆلیسیش توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوێنێ شهو لە دەوروبەری کاتژمێر 11:30 خولەک ئاگادار کراونەتەوە لە دۆزینەوەی تەرمی ئافرەتێک لە گوندی تازەدێی سەر بە شارۆکەی کەلار.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، مەفرەزەکانی پۆلیس و بەشی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتووە قوربانییەکە بە ئامرازی تیژ (چەقۆ) کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتبارەکە هاوسەری پێشووی ژنەکە بووە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.