خشتەی نوێی کارەبا لە هەڵەبجە ئاشکرا کرا
کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە؛ ورده‌كاریی خشتە نوێیه‌كه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با له پارێزگای هه‌له‌بجه لێره بخوێنه‌ره‌وه.
پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی وزە و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، خشتەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری کرد.
ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه خشته‌یه‌كی نوێی پێدانی كاره‌بای جێگیر كردووه و له‌مڕۆووه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. بەپێی بڕیارە نوێیه‌كه، ڕۆژانە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی کارەبای نیشتمانی دەبڕێت و کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان تا کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی دەدرێتە هاووڵاتییان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی زانیارییه‌كانی پایته‌خت میدیا، دواتر لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە تا کاتژمێر 4:00ی بەیانیی ڕۆژی دواتر کارەبای نیشتمانی بەردەوام دەبێت، کە بەم جۆرە لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنیا 6 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبڕێت.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشە ئەمنییەکان بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیای دانا گاز، بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا کەمی کردووە. له به‌رانبه‌ردا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکاندا چڕ کردووەتەوە.