وەزیری نەوتی عێراق بڕیارێکی گرنگی بۆ کوردستان دا
وردەکاریی ئەو پێشنیازەی درایە وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ چارهسهركردنی كێشهی بهنزین و ڕێكخستنهوهی.
وەزیری نەوتی عێراق ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر زیادکردنی بڕی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک هەوڵێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی کەمیی بەنزین و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی ناوخۆ.
ئەمڕۆ دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی پارتی لە پەرلەمانی عێراق له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقیان کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، پرسی کێشەی بەنزین و زیادکردنی بڕی نەوتی خاویان تاوتوێ کردووە.
دانەر عەبدولغەفار ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازێکیان ئاراستەی وەزیری نەوت کردووە بۆ ئەوەی ئەو بڕە نەوتە خاوەی کە ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بڕەکەی 50 هەزار بەرمیلە، زیاد بکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، وەزیری نەوتی عێراقیش ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە نیشان داوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕی ناردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر زیادبوونی بەرهەمی بەنزین دەبێت.
هەرێمی کوردستان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی بەرهەمهێنانی ناوخۆییهوه، ڕووبەڕووی تەنگژەی سووتەمەنی بووەتەوە و گۆڕانكاریی له نرخەکان و شێوازی دابهشكردنی بەنزین ڕوویداوه.