Banner
پایتەخت

سوپای پاسداران: بەبێ ڕەزامەندیی ئێمە یەک کەشتی دەرباز نابێت

سوپای پاسداران: بەبێ ڕەزامەندیی ئێمە یەک کەشتی دەرباز نابێت
کورتە

6 کەشتی هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن

بە هۆی وەستانی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ سەر یەکتر، بارودۆخی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتیی هێور بووەتەوە، ئەمەش چالاکیی کەشتییەکانی زیاد کردووە.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 6 کەشتی هەوڵیان داوە بە ڕێگەیەکی نایاسایییەوە بە گەرووی هورمزدا بپەڕنەوە، بەڵام لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ڕێگرییان لێ کراوە.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 25ی تەممووزی 2026، سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه‌، 4 کەشتییان ڕاگرتووە کە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە بەشی باشووری گەرووەکەدا، ئەمەش دوای تەقەی هۆشداریی هێزەکانیان بوو.

 

ئەم ڕووداوانە لە دوای وەستانی هێرشە 13 ڕۆژییەکەی ئەمریکایە بۆ سەر خاکی ئێران. وا 3 ڕۆژ تێپەڕیوە کە هەردوو لایەن هێرشیان بۆ سەر یەکتر وەستاندووە، ئەمەش وای کردووە بارودۆخی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کاتیی هێور ببێتەوە.

 

 

27 تەمموز 2026 11:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026