Banner
پایتەخت

پایته‌خت میدیا ناسنامەی بکوژەکەی کەلار ئاشکرا دەکات

پایته‌خت میدیا ناسنامەی بکوژەکەی کەلار ئاشکرا دەکات
کورتە

وردەکاریی دەستگیرکردنی بکوژەکەی شەوی ڕابردوو لە گەرمیان

هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە هەڵمەتێکی خێرادا توانییان تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی کوشتنەکەی ناو مزگەوتی تەقوا دەستگیر بکەن، کە دوای لێکۆڵینەوەکان ناسنامەی بکوژەکە و پەیوەندیی خزمایەتیی نزیکی لەگەڵ قوربانییەکە ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو لە ناو مزگەوتی تەقوای شاری کەلار تەقەی لە هاووڵاتی 'کەرەم ئیبراهیم' کرد و کوشتی، 'هاوەڵزاوا'ی خودی قوربانییەکە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی پایته‌خت میدیا کە لە زاری کەسوکاری قوربانییەکەوە دەستی کەوتووە، بکوژەکە پێشتر هەڕەشەی لەو هاووڵاتییە کردووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی كه‌ره‌م ئیراهیم هێنا، دواتر تۆمه‌تبار لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لە سنووری گەرمیان دەستگیر کرا و ڕاپێچی یاسا کرا.

قوربانییەکە ناوی کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزانە و لەدایکبووی ساڵی 1963 بووە، پیشەی کاسبکار و مردووشۆر بووە لە شاری کەلار. بەگوتەی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی تەقوا، حاجی کەرەم پیاوێکی ئیماندار و بێوەی بووە. هەر شەوی ڕابردوو لە هەمان ئەو مزگەوتەی تێیدا کوژرا، نوێژی مردووی لەسەر کرا و تەرمەکەی بەرەو گۆڕستان بەڕێ کرا.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە هەر لە سەرەتاوە لای تیمەکانی پۆلیس ناسراو بووە. کوژرانی هاووڵاتییەک لە ناو شوێنێکی ئایینی و لە کاتی نوێژدا، کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی گەرمیاندا لێ کەوتووەتەوە.

27 تەمموز 2026 13:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026