Banner
پایتەخت

فەرماندەی سێنتکۆم داوای وەستاندنی هێرشەکانیان لە گەرووی هورمز کردووە

فەرماندەی سێنتکۆم داوای وەستاندنی هێرشەکانیان لە گەرووی هورمز کردووە
کورتە

هۆکاری فەرمانەکەی ترەمپ بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران ئاشکرا بوو.

بەهۆکاری سنوورداریی دەستکەوتەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی بۆردوومانکردنی دەورووبەری گەرووی هورمز، فەرماندەی (سێنتکۆم) پێشنیاری وەستاندنی هێرشەکانی کردووە.

لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس ئاشكرای کردووە، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) پێشنیاری کردووە هێرشەکانی هێزەکانیان لە دەورووبەری گەرووی هورمز ڕابگیرێت، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی.

بەگوێرەی زانیاری ئەم سەرچاوانەی قسەیان بۆ ئەکسیۆس کردووە، پێشنیازەکەی براد کووپەر و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسە سەربازیی و مەدەنییەکان وای کرد دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو فەرمان بە ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران بە شێوەیەکی کاتی بدات.

بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بۆ ترەمپیان ڕوونکردووەتەوە کە دەستەکەوتەکانیان لە گەرووی هورمز بە زەبری هێز (بەتایبەتی هێرشی ئاسمانی) سنووردارە، لە ئێستاشدا کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەماوە.

بۆیەکەمجار دوای 13 شەوی بەردەوام لە  بۆردوومانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە گەرووی هورمز، ترەمپ دوای کۆبوونەوەکی لەگەڵ بەرپرسە باڵا سەربازییەکان و ڕاوێژکارەکانی خۆی، فەرمانی بە وەستاندنی بۆردوومانەکان دا، چونکە بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، "عەمباری یەدەگی چەکی وڵاتەکە، بەتایبەتی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە."

سەبارەت بە قۆناغی دیکەی جەنگ دوای ئەم وەستاندنە کاتییە، فەرماندەی سێنتکۆم گووتی: "ئەگەری ئۆپەراسیۆنێکی فراوان هەیە تا ئەو ئامانجە 20%ـی کە ماوە بۆردوومان بکەن، کە لە ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستان ئاسا) لە 28-2-2026 هێزەکانیان نەیانکردە ئامانج.

27 تەمموز 2026 11:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026