Banner
پایتەخت

هەواڵگری ئیسرائیل: ئێران یۆرانیۆمەکەی گواستووەتەوە ژێر چیایەکی دیکە

هەواڵگری ئیسرائیل: ئێران یۆرانیۆمەکەی گواستووەتەوە ژێر چیایەکی دیکە
کورتە

چی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەگووزەرێت؟ زانیاری نوێ گەیشت

هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری نوێی لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا کرد، کە بە "پێشێلکردنی" لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا لەقەڵەم دەدرێت.

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی ئاشكرای کرد، ئێران لە پایزی ڕابردوو هەزارەها 'ئامێری سێنتەرفیوجی' هەڵگری یۆرانیۆمی پیتێندراوی بۆ توونێلەکانی قوڵایی 'چیای کلنگ' لە پارێزگای ئەسفەهان گواستووەتەوە.

وێنەی مانگە دەستکردەکان ئەوە دەردەخەن، کە 'چیای کلنگ' زیاتر لە 100 مەتر قووڵکراوە، واتە زۆر دوو هێندەی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ پتەوتر و قووڵترە.

بەگووتەی ئێران، ئەم بنکە نوێیە تەنها وەکو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی 'ئامێری سێنتەرفیوج'ـی هەڵگری یۆرانیۆمە، نەک وێستەگەیەکی چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام تا ئێستا ڕێگەی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم IAEA نەداوە سەردانی شوێنەکە بکەن و بڕی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە بخەملێنن.

کەناڵی سی ئێن ئێن پێداچوونەوەی بۆ وێنەی مانگە دەستکردەکانی ؛چیای شلنگ' کردووە، کە چۆن بارهەڵگر هاتووچۆی تێدا دەکەن، ئەمەش بە پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە قەڵەم دەدات، چونکە بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە، دەبوایە ئێران دۆخی ئێستای بنکە ئەتۆمییەکانی وەک خۆی هێشتبایەوە و دەستکاری نەکردبا.



چیای کلنگ دەکەوێتە نزیک بنکەی ئەتۆمی ناتانز لە پارێزگای ئەسفەهان، پێشووتر لە مانگی شەشی 2025، ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی  B-2ـەوە، کە بۆمبی GBU-57ـی سەنگەرشکێنی هەڵگرتبوو، هەرسێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، ئەسفەهان و نەتەنزی ئێرانی بۆردوومان کرد.



بەگوێرەی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی ISIS، ئەو تونێلەی کە لە چیای کلنگ دروست دەکرێت، لە هیچ کام لەم بۆردوومانانەدا زیانی بەرنەکەوتووە.

بۆمبی GBU-57، کێشی زیاتر لە 13.6 تۆنە و بەرلەوەی بتەقێتەوە، توانای هەیە 18 مەتر کۆنکریت ببڕێت و 61 مەتریش بچێتە قوڵایی زەوی، بەڵام بەرزی چیای کلنگ نزیکەی دوو ئەوەندەی بەرزی ئەو شاخەیە کە پێگەی ئەتۆمی فۆردۆی لەسەر دروستکراوە، بەمەش بۆمبی GBU-57ـش ناتوانێت لەناوی ببات.

لە مانگی پێنجی ئەمساڵ دوای زنجیرەیەک هێرش و بۆردوومانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەبێت چارەنووسی  تۆزی ئەتۆمییەکە  (یۆرانیۆمی پیتێندراو)، بە یەکێک لەم دوو رێگەیە یەکلایی بکرێتەوە: دەبێت یان دەستبەجێ ڕادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکرێت تاوەکو بیبەنەوە و لەناوی ببەن، یان باشتر وایە لە شوێنی خۆی یان لە شوێنێکی دیکەی پەسندکراو لەناوببرێت.

21 تەمموز 2026 12:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026