ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان %65 زیادی كردووه

خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دروست كردووه
ته‌نیا له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوو زیاتر له 81 هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆرا و جۆر و كوالێتی جیاواز له ده‌روازه‌كانه‌وه و به ڕێگه‌ی وشكانی گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نه‌واز شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له 6 مانگی رابردوو، 81 هه‌زار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی چین، بایان، ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه به‌ڕێگه‌ی وشكانی گه‌یشتوونه‌ته كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بازرگانانی ئۆتۆمبێل به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردوو نزیكه‌ی 400 مۆڵه‌تی هێنانی ئۆتۆمبێل به‌خشراوه‌ته بازرگانان و ئه‌مه‌ش كار ئاسانییه‌كی ته‌واوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بازرگانان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌هێننه كوردستان و به‌راورد به ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش ڕێژه‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل %65 زیادی كردووه.