وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ست به سزادانی سه‌رپێچیكاران ده‌كات و ڕێنمایی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری به‌و كه‌سانه ده‌دات، كه په‌نا بۆ كاره‌بای نایاسایی ده‌به‌ن و به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزای یاسایی و لێپرسینه‌وه ده‌بن
وه‌زاره‌تی كاره‌با له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی به دووربن له كاره‌بای نایاسایی و به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی سزا و لێپرسینه‌وه ده‌بن و لێككه‌وته‌ی خراپ بۆ سه‌رپێچكار دێته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه، ڕێنمایی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوە و ڕێگری‌کردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بەشێوەیەکی نایاسایی دەخرێنەکار لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە. ئەم ڕێنماییانە داڕێژراون بۆ ڕێگری‌کردن لە ڕاکێشانی کارەبا و دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی و هەروەها دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و سەلامەت بۆ هاوڵاتیان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با باس له‌وه ده‌كات، ئەم ڕێنماییانە لە ئێستادا لە بواری جێبەجێکردنن. بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی ڕابکێشێت، ئەوا دووچاری ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لەماوەی ڕاکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەژمار دەکرێت. هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت و هێڵی کارەبای دەپچڕێت.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ەخت لە گرنگی دابینکردنی کارەبای بەردەوام دەکاتەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک پسوولەی کارەبای مانگانەیان دەدەن. هەروەها وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت کە هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا و دەستکارییکردنی پێوەری کارەبا مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی زیانی گیانی بەهۆی تەزووی کارەبا یاخود ئەو ئاگرەی بەهۆیەوە درووست دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی سەرپێچیکردن و ڕاکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی، وەزارەتی کارەبا هانی هاوڵاتیان دەدات بۆ ئەوەی تیمەکانی وەزارەت ئاگاداربکەنەوە لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی بە ژمارە 1992.
ده‌قی ڕێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
https://drive.google.com/file/d/1jHkLNjzNzunfPyP0vPwQnddI9c7rH6tI/view
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2024 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ڕووناكی یان كاره‌بای 24 كاتژمێری راگه‌یاند و بڕیاره تاكۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای 24 كاتژمێری بگه‌یه‌ندرێته ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای بەردەوامییان بۆ دابینکراوە.