Banner
پایتەخت

خوێ ڕێگری لە گەرمبوونی زەوی ده‌كات

خوێ ڕێگری لە گەرمبوونی زەوی ده‌كات
کورتە

زانست ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی دەدۆزێتەوە

زاناکان لە هەوڵێکی نوێدا دەیانەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە دەستکاری سیستمی هەورەکان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتە سروشتییەکانی وەک وشکەساڵی و لافاو.

 

ماڵپەڕی جەزیرە توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری ساینس ئەدڤانسی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، دەستوەردانی پێشوەختە لە دیاردەی نێینۆ دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی گەرمی زەریاکان بە ڕێژەی 1.88 پلەی سەدی.

 

جێسیکا وان، توێژەری زانکۆی شیکاگۆ، به‌ گۆڤاره‌كه‌ی ڕاگەیاندووە، ڕشتنی خوێی دەریا بەسەر هەورەکاندا وایان لێ دەکات سپیتر بن و زیاتر تیشکی خۆر ڕەنگ بدەنەوە، ئەمەش وەک فێنککەرەوەیەکی سروشتی بۆ زەوی کار دەکات.

 

ئەم پڕۆژە زانستییە کە بە سپیکردنەوەی هەورەکان ناسراوە، پشت بە ڕشتنی تەنۆلکەی وردی خوێی دەریا دەبەستێت بۆ ساردکردنەوەی زەریاکان و لاوازکردنی دیاردە نالەبارەکانی کەشوهەوا.

 

توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە له‌وه‌ی كه‌ کات و ساتی دەستوەردانەکە زۆر گرنگە و پێویستە لە سەرەتای دروستبوونی دیاردەکەدا بێت تاوەکو کاریگەری هەبێت.

 

دیاردەی نێینۆ بریتییە لە گەرمبوونی نائاسایی ئاوی زەریاکان کە دەبێتە هۆی گۆڕانی خێرای کەشوهەوا و تێکچوونی کەرتی کشتوکاڵ و ئابووری لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا.

 

13 تەمموز 2026 11:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026