پایتەخت

هەولێر گەرمترین شاری کوردستان

هەولێر گەرمترین شاری کوردستان
کورتە

پلەکانی گەرما بەرزن و ئەمڕۆ هەولێر بوو بە گەرمترین شاری کوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ولێر گه‌رمترین شاری هه‌رێمی كوردستانه‌

پله‌كان گه‌رما به‌رده‌وامن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداری ده‌داته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر گه‌رمترین شاری هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لە ناوچە شاخاوییەکان کە یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم هاتووه‌، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، هه‌ولێر گه‌رمترین شاری هه‌رێمی كوردستانه‌ و پله‌ی گه‌رما 48 پله‌ی سیلیزییه‌.

پلەکانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ٤٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٥٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٢ پلەی سیلیزی

28 تەمموز 2025 15:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025