وشكه‌ساڵی هه‌ره‌شه له پارێزگایه‌كی عێراق ده‌كات

پارێزگای زیقار، تووشی قه‌یرانێكی سه‌ختی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت به‌په‌له به‌هانای دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه بچن
یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق، ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و به قه‌یرانێكی سه‌ختی مرۆیی‌دا تێده‌په‌ڕێت و داوا ده‌كرێت، به زووترین كات به‌هانای هاووڵاتییانی ئه‌و پارێزگایه‌ی عێراقه‌وه بچن و هاوكاری مرۆییان پێشكه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییانی پارێزگای زیقار، به‌دیاریكراوی ژماره‌یه‌ك قه‌زای پارێزگاكه به‌ته‌واوی ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و وشكه‌ساڵی و قه‌یران بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه ته‌واو مه‌ترسیداره و دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، وشكه‌ساڵی كۆتاییان پێده‌هێنێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، قەزاکانی فەجر و ڕوفاعی و نەسر و شەتڕە له سنووری پارێزگای زیقار نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه وشكه‌ساڵییه‌كی بێ وێنه و مه‌ترسیداری دروستكردووه، كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هانای ئه‌م پارێزگایه‌وه نه‌چن، كاره‌ساتی گه‌وره ڕوو له شاره‌كه ده‌كات.
جێی باسه، ئه‌مساڵ به‌یه‌كێك له خراپترین ساڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه چه‌ندین قه‌یرانی جیاواز و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ڕێژه‌ی پله‌كانی گه‌رما و وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دانیشتووانی پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق.