ئاسایش کەیفی زراری دەستگیرکرد

ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی كه‌یفی زراری ڕاگه‌یاند
ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی كه‌یفی زراری یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی پلاتفۆڕمی تیكتۆك و كه‌سایه‌تی ناسراوی نێو سۆشیاڵ میدیای ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بە فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (کەیفی صابر حمد) ناسراو بە کەیفی زراریی مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرتە ڤیدیۆیی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگه.
ئاسایشی هه‌ولێر له بڵاوكراوه‌كه نووسیویه‌تی، داوا دەکەین هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات.